دوکتۆر محه‌ممه‌د حسێن ماندگار،خاوه‌ن بۆرد و پسپۆڕ ته‌واو بۆ نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و ده‌مار
دوکتۆر “ماندگار” له کاری نژداریی و نه‌شته‌رگه‌ریی کرۆنه‌ر بای په‌س،نۆژه‌نکردنه‌وه و گۆڕینی بۆریچه‌ی دڵ،نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ بۆ مناڵان و زارۆکان، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی ده‌مار،نه‌شته‌رگه‌ریی ئهندۆڤهسکۆلار،مۆتۆربه و په‌یوه‌ندکردنی دڵ خاوه‌نی توانا و ئه‌زموونێکی هه‌ره‌باڵایه و تا هه‌نووکه زێتر له ۲۵۰۰۰ نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی کراوه‌ی ئه‌نجام داوه و له‌م بواره‌دا یه‌کێکه له خاوه‌ن ئه‌زموونترین و سه‌رکه‌وتووترین نژدار و نه‌شته‌رگه‌ره‌کانی جیهان.
دوکتۆر “ماندگار” وێڕای سه‌رۆکایه‌تیکردنی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی دوکتۆر شه‌ریعه‌تی تاران،مژول و خه‌ریکی کاری فێرکاریی و بارهێنانی خوێندکارانیشه و بایه‌خێکی زۆر به‌م بواره ده‌دات و پتر له ۳۵ نه‌شته‌رگه‌ر و نژداری بۆ به‌شی دڵ بار هێناوه.
تا ئێستا زێتر له ۶۲ وتاری نێوده‌وڵه‌تی دوکتۆر ماندگار له گۆڤار و بڵاڤۆکه به‌ناوبانگه زانستییه‌کانی جیهاندا له‌چاپ دراوه و له کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا سیما و که‌سایه‌تییه‌کی هه‌ره‌ناسراو دێته ئه‌ژمار و له کارنامه‌ی زانستییدا پتر له ۸ به‌رهه‌م و کتێب له بواری خۆپاراستن و پێش‌گرتن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماردا ده‌بینرێ.
دوکتۆر ماندگار له ساڵی ۲۰۰۲هوه ئه‌ندامی نه‌گۆڕ و فه‌رمیی نژدار و نه‌شته‌رگه‌ره‌کانی دڵ و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له ئه‌مریکا و له ساڵی ۲۰۰۱ ه‌وه ئه‌ندامی نه‌گۆڕ و فه‌رمیی کۆمه‌ڵه‌ی نژدارهکانی دڵ و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له ئه‌وروپا و له ساڵی ۲۰۰۰یشهوه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نی نه‌شته‌رگه‌ر و نژدارهکانی دڵ و په‌راسووبه‌ند و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له ده‌ڤه‌ری مه‌دیته‌رانه و ناوه‌ڕاستدایه.
ناوونیشانه‌کانی شوێنی کار و چالاکیی دوکتۆر محه‌ممه‌د حسێن ماندگار
- ۱ – پزیشکگه و نووسینگه: ئێران،تاران،شه‌قامی وه‌لی عه‌سر،شه‌قامی شه‌هید عهبباسپوور،بینای پزیشکان،ژماره ۴،نهۆمی سێهه‌م،یه‌که و هۆده‌ی ژماره ۱۵ ته‌له‌فۆن: ۲-۸۸۷۹۳۰۰۰- ۹۸۲۱+ فه‌کس: ۸۸۷۷۴۷۳۶ – ۹۸۲۱+
- ۲ – نه‌خۆشخانه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت: نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” ته‌له‌فۆن: ۱۹- ۸۸۷۹۷۱۱۱ – ۹۸۲۱+ فه‌کس: ۸۸۷۹۷۳۵۳-۹۸۲۱+ نه‌خۆشخانه‌ی “لاله” ته‌له‌فۆن: ۸۸۵۷۱۰۶۵ – ۹۸۲۱+ فه‌کس: ۸۸۰۹۵۴۸۱ – ۹۸۲۱+ نه‌خۆشخانه‌ی “که‌سرا ” ته‌له‌فۆن : ۸۸۷۷۴۴۴۴ – ۹۸۲۱+ فه‌کس : ۸۸۷۸۱۵۱۵ – ۹۸۲۱+
- ۳ – ڕێکخه‌ر و به‌رپرسه‌کانی نووسینگه: به‌ڕێز(ئاغه‌ی) جه‌لیلی ۹۸۹۱۲۱۰۲۳۳۳۶+ به‌ڕێز مه‌وسه‌وی : ۹۸۹۱۲۱۲۰۱۹۷۷+
- خانمی سه‌بزی : ۹۸۹۳۵۱۴۹۷۵۶۴+