دوکتۆر محه‌ممه‌د حسێن ماندگار،خاوه‌ن بۆرد و پسپۆڕ ته‌واو بۆ نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و ده‌مار

دوکتۆر “محه‌ممه‌د حسێن ماندگار” له‌دایکبووی ساڵی 1954ی زایینی له‌ تاران و ده‌رچووی زانستگه‌ی زانسته‌پزیشکییه‌کانی تارانه‌. دوکتۆر “ماندگار” هه‌ر له‌ زانستگه‌ی تاران بڕوانامه‌ی بۆردی پسپۆڕیی بۆ نه‌شته‌گه‌ریی دڵ و ده‌مار وه‌رگرتووه‌ و خوله‌کانی پێشکه‌وتوو و تۆکمه‌کردنی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ و مۆتۆربه‌ و په‌یوه‌ندکردنی دڵ و نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماری له‌ زانستگه‌کانی “له‌نده‌ن” و ئه‌نیستیتۆتی دڵ له‌ “ته‌گزاس” کۆتایی پێ هێناوه‌. دوا به‌دوای ته‌و‌اوکردن و کۆتایی هێنان به‌ خوێندنه‌که‌ی له‌و ئاسته‌دا،به‌ پله‌ی مامۆستایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دوکتۆر “شه‌ریعه‌تی” تاران داده‌نێ که‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ زانکۆییه‌ یه‌کێکه‌ له‌ کاراترین و به‌ناوبانگ ترین نه‌خۆشخانه‌کانی زانستگه‌یی له‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی دا .

دوکتۆر “ماندگار” له‌ کاری نژداریی و نه‌شته‌رگه‌ریی کرۆنه‌ر بای په‌س،نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و گۆڕینی بۆریچه‌ی دڵ،نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ بۆ مناڵان و زارۆکان، نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی ده‌مار،نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌ندۆڤه‌سکۆلار،مۆتۆربه‌ و په‌یوه‌ندکردنی دڵ خاوه‌نی توانا و ئه‌زموونێکی هه‌ره‌باڵایه‌ و تا هه‌نووکه‌ زێتر له‌ 25000 نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی کراوه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و له‌م بواره‌دا یه‌کێکه‌ له‌ خاوه‌ن ئه‌زموونترین و سه‌رکه‌وتووترین نژدار و نه‌شته‌رگه‌ره‌کانی جیهان.

دوکتۆر “ماندگار” وێڕای سه‌رۆکایه‌تیکردنی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دوکتۆر شه‌ریعه‌تی تاران،مژول و خه‌ریکی کاری فێرکاریی و بارهێنانی خوێندکارانیشه‌ و بایه‌خێکی زۆر به‌م بواره‌ ده‌دات و پتر له‌ 35 نه‌شته‌رگه‌ر و نژداری بۆ به‌شی دڵ بار هێناوه‌.

تا ئێستا زێتر له‌ 62 وتاری نێوده‌وڵه‌تی دوکتۆر ماندگار له‌ گۆڤار و بڵاڤۆکه‌ به‌ناوبانگه‌ زانستییه‌کانی جیهاندا له‌چاپ دراوه‌ و له‌ کۆنگره‌ و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا سیما و که‌سایه‌تییه‌کی هه‌ره‌ناسراو دێته‌ ئه‌ژمار و له‌ کارنامه‌ی زانستییدا پتر له‌ 8 به‌رهه‌م و کتێب له‌ بواری خۆپاراستن و پێشگرتن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماردا ده‌بینرێ.

دوکتۆر ماندگار له‌ ساڵی 2002ه‌وه‌ ئه‌ندامی نه‌گۆڕ و فه‌رمیی نژدار و نه‌شته‌رگه‌ره‌کانی دڵ و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له‌ ئه‌مریکا و له‌ ساڵی 2001 ه‌وه‌ ئه‌ندامی نه‌گۆڕ و فه‌رمیی کۆمه‌ڵه‌ی نژداره‌کانی دڵ و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له‌ ئه‌وروپا و له‌ ساڵی 2000یشه‌وه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نی نه‌شته‌رگه‌ر و نژداره‌کانی دڵ و په‌راسووبه‌ند و قه‌فه‌زه‌ی سینگ له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌دیته‌رانه‌ و ناوه‌ڕاستدایه‌.

ناوونیشانه‌کانی شوێنی کار و چالاکیی دوکتۆر محه‌ممه‌د حسێن ماندگار

  • 1 – پزیشکگه‌ و نووسینگه‌: ئێران،تاران،شه‌قامی وه‌لی عه‌سر،شه‌قامی شه‌هید عه‌بباسپوور،بینای پزیشکان،ژماره‌ 4،نهۆمی سێهه‌م،یه‌که‌ و هۆده‌ی ژماره‌ 15 ته‌له‌فۆن: 2-88793000- 9821+ فه‌کس: 88774736 – 9821+
  • 2 – نه‌خۆشخانه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت: نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” ته‌له‌فۆن: 19- 88797111 – 9821+ فه‌کس: 88797353-9821+ نه‌خۆشخانه‌ی “لاله‌” ته‌له‌فۆن: 88571065 – 9821+ فه‌کس: 88095481 – 9821+ نه‌خۆشخانه‌ی “که‌سرا ” ته‌له‌فۆن : 88774444 – 9821+ فه‌کس : 88781515 – 9821+
  • 3 – ڕێکخه‌ر و به‌رپرسه‌کانی نووسینگه‌: به‌ڕێز(ئاغه‌ی) جه‌لیلی 989121023336+ به‌ڕێز مه‌وسه‌وی : 989121201977+
  • خانمی سه‌بزی : 989351497564+